دیوەخــــانی كـــــوردەواری

دیوەخــــانی كـــــوردەواری
لەدێر زەمانەوە لەهەر گوندێك، دیوەخان هەبوو، هەر كەس بەپێی ئەوەی بۆی گونجاو بووە، هاتووە و لەدیوەخان دانیشتووە و هاتوچۆی كردووە، ئەمەش لەدوای خۆر ئاوابوون هەموو ئەو كەسانە لەدیوەخان كۆ دەبوونەوە و بەدڵێكی خۆش و لەگەڵ یەكتر بەبێ جیاوازی قسە و باسیان دەگۆڕییەوەو باسیان لەژیانی ڕۆژانەیان دەكرد، تەنانەت چەندین یاری خۆش و سەیریان ئەنجام دەدا، كە جێگەی دڵخۆشی و پێكەنینی هەمووان دەبوو، هەروەها چای و قاوە دەخورایەوە تا درەنگانی شەو كاتێكی خۆشیان دەبردە سەر، زۆر جاریش بەقسەی نەستەق و باسی ئایینی و حەیران و گۆرانی گوتن، دیوەخان دەڕازایەوە، كە شوێنێكی دیاریكراوە و بۆ گشت كەسێكە سەردانی بكات و شتی خۆی لێ پێشكەش بكات، دیوەخان بەو دواییە نەماوە و تەنانەت لەگوندەكانیش ئەوەندە بایەخی پێنادرێ، چونكە لێكدابڕان هەیە لەنێوان خەڵك و تەنانەت دیوەخان جێگەیەك بووە بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكانی نێوان خەڵك و وەك سەكۆیەكی ئازاد وابوو لەوەی كەسانێك كە بیرۆكە و شتیان هەبووایە دەبوایە یەكە یەكە پێشكەشی بكەن، ئێستاش هەندێك لەگوندەكان، بەزمی دیوەخانیان ماوە و تا ئێستاش لەسەر ئەو فۆلكلۆر و نەریتە بەردەوامن.
ئا و وێنە: بەیان دزەیی
Top