جوانترین ئافرەت بەپێی جوانكاری زانستی

جوانترین ئافرەت بەپێی جوانكاری زانستی
لە هەواڵێكی سەیر و خۆشدا، كە زانایانی بواری جوانكاری و رووخساری مرۆڤ، لەسەر ئەوە رێككەوتوون، كە یەكێك لە جوانترین مرۆڤ هەڵبژێرن بەپێی راو و بۆچوونی زانایان، نەوەك ئەوەی لە پێشبڕكێ شاجوانەكان دەست نیشان دەكرێ، كە هەموو شتێك دەگرێتەوە، بەڵكو رای ئەو چەند زانایە لەسەر شێوازی رووخسار و دەم و چاوی كەسەكەیە، تاوەكو ئێستا ئافرەتێكی بە ناوی (فلۆرانس كولجێت)ە، كە رووخسارێكی جوانی هەیە بەپێی شیكاری جوانكاری زانستی، ئەویش لەسەر جوانی گلێنەی ناو چاوی ئەوكەسەی، هەروەها دووری نێوان چاوەكان و لەوێشەوە درێژی نێوان لووت و لەگەڵ چاو و هەروەها بەشێكی دووری قژ بەرەو چەنەگەوە، كە ئەوەش پێوانەیەكی تایبەتە بۆ جوانكاری زانستی بەكاردەهێنرێ، بەڵام لە دوا جاردا، كچێك لە وڵاتی بەریتانیا ناوی (دۆڤر)، ئەوەی خاوەن وێنەیەكە، دەبێتە پاڵێوراو بۆ جوانترین مرۆڤ لە رووی زانستیەوە، كە لە سەرووی ئەو ئافرەتەی پێشووترە، كە دانرابوو تا ئەو نازناوە وەربگرێ.
Top