تەمەنی (20) ساڵە و (20) كیلۆگرامە

تەمەنی (20) ساڵە و   (20) كیلۆگرامە
لە سەردەمی ئێستادا زۆبەی خەڵك حەز دەكات لاواز و بەژنی باریك بێ، تەنانەت هەندێك خەریكی وەرزش و كاری ریجیم كردنن تاوەكو جەستەیان لاواز و جوان بێ، بەڵام ئەمە پێچەوانەی ژیانی ئەو كچەیە كە لە وڵاتی رووسیا دەژی، (كسینیا بۆبینكۆ) كە بە لاوازترین مرۆڤ دادەنرێ لە جیهان، خاوەن جەستەیەكی لاواز و سەیرە، تەنانەت ئەوەی سەیری بكات بەزەیی پیادادێتەوە و دەڵێ رەنگە لە گرانی بژی، كەچی ئەو كچە خۆی وایكردووە كە جەستەی بەم جۆرە بێ، كە هەموو ئاواتی ئەوەیە رۆژێك ببێتە نمایشكاری جلوبەرگ، بۆیە لە ئێستاوە جەستەی بەم شێوەیە پەروەردە دەكات، كە كێشی نزیكەی (20) كیلۆگرام دەبێ و تەنانەت درێژی باڵای (158) سەنتیمەترە، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی (20) ساڵە و نیازی وایە ببێتە نمایشكاری جلوبەرگ بۆیە وا لە خۆی دەكات و رۆژانە بڕێكی كەم خواردن دەخوات.
Top