سەرۆك وەزیران پایسكل لێدەخوڕێ!

سەرۆك وەزیران پایسكل لێدەخوڕێ!
خەڵكی وڵاتانی ئەوروپا بەوە بەناوبانگن كە بەسادەیی و سانایی لەژیانی ڕۆژانەیان دەژین و لەو نەریت و ڕۆتینە دوور دەكەونەوە كە لەسەر ئاستی جیهان هەیە، ئەمە مەبەستمان لەكەسایەتیە بەناوبانگەكانە كە پلەو پایەی سیاسی یان كۆمەڵایەتیان هەیە، كەچی خۆیان وەك خەڵكێكی ئاسایی دادەنێن، تەنانەت وەك خەڵكیش ڕەفتار دەكەن بێ گوێدانە قسە و توانجی خەڵك، ئەوەی دەیبینن (مارك ڕۆتتی)یە كە سەرۆك وەزیرانی وڵاتی هۆڵەندایە و لەو كاتە لەبارەگای سەرەكی سەرۆكایەتی وەزیرانەوە بەخۆی و جێگرەكەی بەپایسكلەوە بەرەو كۆبوونەوەیەكی تایبەت ڕێگە دەگرن، كە ئەوەی لەم ڕۆژە سەرۆك وەزیرانی بینی، بووە جێگەی سەرسوڕمانی خەڵكی جیهان، كەچی لەلایەن خۆیانەوە كارێكی ئاساییە كە سەرۆك وەزیران بەپایسكل پیاسە بكات، یان بچێتە سەر كارەكەی.
Top