جلی خاو و كراوە بۆ وەرزی گەرما

جلی خاو و كراوە بۆ وەرزی گەرما
بەرەو وەرزی گەرما، واتە وەرزی هاوین ڕێگەدەگرێن و پێشبینی دەكرێ هاوینی ئەمساڵ گەرم بێ، بەتایبەت لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە كوردستانیش دەگرێتەوە، بۆیە پسپۆرانی بواری جوانكاری و جلوبەرگ، چەند مۆدەیەكی دیاریكراوی جلیان ئامادەكردووە، كە بۆ ئەو وەرزە بگونجێ و تەنانەت جێگەی خۆشحاڵی و جوانی خانمان بێ، لەپۆشینی ئەو جۆرە جلانە. مۆدەی جلوبەرگ بۆ هاوینی ئەمساڵ، بەپێچەوانەی هاوینی ساڵی پارەوە، كە بەمۆدەی تەسك ناسراوبوو، كەچی بۆ وەرزی ئەمساڵ، مۆدەی جلوبەرگی كراوە، واتە تەسك نەبێ و بەڵكو خاو بێ، واتە لەسەر جەستە نەوەستێ و جووڵە بكات. ئەو مۆدەیە زیاتر سەرنجڕاكێشتر دەبێ كاتێك لەو وەرزە دەپۆشرێ. لەلایەكی دیكەوە حیساب بۆ خانمان كراوە كە حەز بەجلی كراوە و خاو ناكەن، بۆیە بۆ ئەوانیش چەند مۆدەیەكی جلوبەرگی دانراوە، كە زیاتر بۆدی و جینز یان پانتۆڵی كورت، كە بە(سێ چارەگ)ناسراوە لای خۆمان، دەبێتە مۆدەی ئەو كەسانەی حەز بەجلی خاو ناكەن، بەڵام بۆ سەرتاپای مۆدەوە، جلی خاو و كراوە مۆدەی وەرزی هاوین ئەوساڵ دەبێ.
Top