چایخانەی قەرداران لە هەولێر

چایخانەی قەرداران لە هەولێر
كاتێك بە نێو بازاڕی شاری هەولێر دەسوڕێیتەوە، چەندین دیمەنی جوان و قەشەنگ بەرچاوت دەكەون، تەنانەت ئێوارەیەك پیاسەیەكی لای كۆتری ئاشتی بكەیت لە بەرامبەریدا، دیمەنێكی كۆن و جوان بەرچاوت دەكەون، ئەویش چایخانەیەكی دێرینەو رەنگە زۆربەی پیاوانی ئێستا كە بە تەمەنەكانن، لەو چایخانەیەدا، چای نۆش كردبێ. ئەو چایخانەیە بە چایخانەی (قەرداران) ناسراوە.
چایخانەی قەردارن لە ساڵی (1960) دروستكراوە و لە نێو شاری هەولێر، مێژوویەكی كۆنی هەیە، ئەو چایخانەیە پێشتر تەنیا چایخانەی كرێكار و فەرمانبەران بوو و خەڵكی دیكەش سەردانیان دەكرد، ئەو شوێنە جێگەی مامەڵەی شتومەك ئاڵووێركردبووە، ناوی ئەو شوێنە لەوەوە هاتووە كەئەوانەی قەرزار بوون لەو شوێنەی ئێستادا كۆ دەبوونەوە یان ئەوانەی بێ پارە بوونە و بە قەرز چاییان لەم چایخانەیە خوادۆتەوە، زۆری قەرزی ئەو كرێكرانە وای كردووە ناوی لێ بنێن چایخانەی قەرداران، چایخانەی قەرداران دوای كۆن بوونی لە ساڵی (2006) لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە نۆژنەكراوەتەوە و ئێستا هەر لە دەمەو بەیانیانەوە تا درەنگانی شەو ئەو چایخانەیە جمەی دێت لە خەڵكی شاری هەولێر و میوانانی ئەو شارە ڕووی تێدەكەن، لەگەڵ چا بەتام و خۆش پێشوازی لە خەڵك و میوانان دەكەن، زیاتر ئێواران ئەو چایخانەیە قەرەباڵغ دەبێ و چونكە ئەوانەی سەردانی دەكەن زیاتر فەرمانبەر و مامۆستا و ئەوانەن كە ئێواران بێ كارن و لەو شوێنە كۆ دەبنەوە.
Top