درێژترین كراسی بووك

درێژترین كراسی بووك
لەدوای ئەوەی دوو كوڕ و كچی وڵاتی چین، بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریان خۆیان ئامادە كرد، خانمی بووك بەكارێكی لەناكاو لەبەردەم زاوا وەستا، ئەمەش كاتێك بەكراسێكی بووكی زۆر درێژەوە كە بووە جێگەی سەرسوڕمانی زاوا، خانمی بووك ناوی (لی كیۆ)یە و تەمەنی (25) ساڵە، لەڕۆژی ئاهەنگی خۆی كراسێكی بۆ ئامادە كرابوو كە درێژی (520) مەتر بوو، هەروەها كێشی كراسەكەش (50)كیلۆگرام بوو، ئەمەو ئەو خانمە بووكە، (20) كچی هاوڕێ خۆی تەرخان كردبوو وەك بەربووك، تاوەكو تەنیا كراسەكەی بۆ هەڵبگرن. ئەمەش لەكاتێكدا بووە جێگەی خۆشی و سەیری ئامادەبووان كە لەباخچەیەكی گەورەی ئەو وڵاتە ئاهەنگەكەیان بەڕێوە چوو.
Top