كراسی خانمان لەگوڵ و خاس!

كراسی خانمان لەگوڵ و خاس!
كاتێك كەسانی بەهرەمەند كارێك ئەنجام دەدەن، بەچەندین بیرۆكەی جوان كاری لەسەر دەكەن، كە دەبێـتە جێگەی سەرسوڕمانی گشت كەسانی دیكە، ئەمەش لەكاتێكدا بیرۆكەیەكی جوان دەبێتە شتێكی جوان و سەیر لەداهاتوودا. كراسی خانمان یەكێكە لەو جلە جوانەی كە لەسەر جەستەی خانمان دەبێتە یەكێك لەمۆدێلە جوانەكان، بەڵام هەندێكیان دەبێتە مایەی سەیر و سەمەرە، وەك ئەو دوو كراسەی كە یەكێكیان لەگوڵ دروست كراوە، ئەمەش لەلایەن گەورە دیزاینەری چینی (شیاو فان) توانی كراسێك دروست بكات تەنیا لەگوڵ بێ، هەروەها كچێكی دیكەش لەوڵاتی چیك، لەڕۆژی داكۆكی كردن لەسەوزەوە و بەتایبەت لەخاس، كراسێكی بۆ ئامادەكرابوو كە لەسەوزەی خاس دروست كرابوو.
Top