قایشی زیوو لەگەڵ جلی كوردی

قایشی زیوو لەگەڵ جلی كوردی
كەرەستە و كەلوپەلی جوانكاری لەناو كوردا جێگەی بایەخ و جوانییەكی كراوە و جوانن، هەر یەكە لەو ئێكسسوار و كەرەستانەی جوانكاری شوێنی گرنگی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نشونمایەكی بەئەمەك لەگەڵ جوانی خۆی دەنوێنێ، كاتێك خانمانی كورد جلی كوردی دەپۆشن، بێگومان پێویستیان بەچەندین ئێكسسوار و كەرەستە هەیە، هەر لەسەروبەست كە لەشێوەی كڵاوە دەخرێتە سەر تا خڵخاڵی قاچ، بەڵام ئەوەی زۆر جێگەی جوانی و گرنگییە، بریتییە لەپشتێن یان ئێكسسواری قایش، كە ئەوەش ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەجوانی كراسەكە و خۆی بەشێوەیەكی جوان نیشان دەدات. لەم چەند ماوەیەی ڕابردوودا مۆدەیەكی جوانی قایش بەرچاو كەوت، كە لەپێشووتردا شێوازێكی جوان و دیمەنێكی خنجیلانەی هەبوو، ئەو جۆرە قایشە بەقایشی زیوو ناسراوە، كە لەسەر جلی كوردی لەسەرو ناوقەدەوە دەبەسترێ و ئەو قایشە دوو سوودی سەرەكی هەیە، یەكێكیان بۆ توندكردن و بەستن و ڕێكخستنی كراسی كوردییە، بەتایبەت لەبەشی ناوقەدەوە، كە لەوێ كراس شل دەبێ و ڕەنگە زۆر جار ناڕێك بێ، سوودی دووەمیشی، وەك مۆدەیەكی جوان و ئێكسسوارێكی باڵا دەردەكەوێ، چەندین ئێكسسواری دیكەش بەكاردەهێنرێ، بەڵام زیاتر ئەوەی جوانی خۆی هەیە، زیوە. لێرەشدا هەوڵبدە جوانترین شێوە قایش هەڵبژێری بۆ گونجاندنی لەگەڵ ناوقەد و كراسە كوردییەكە.
Top