مۆدەی ئێكسسواری گــوارەی بـچووك

مۆدەی ئێكسسواری گــوارەی بـچووك
جوانی و ناسكی ئێكسسوار، وا لەخانمان دەكەن كە تووشی دوو دڵی ببەن لەوەی چ جۆرە ئێكسسوارێك هەڵبژێرن، چونكە زۆری ئێكسسوارەكان وادەكەن هەر كەسێك سەر لێشێواو بێ و نەتوانێ چ جۆرە مۆدەیەك بپۆشێ، لێرەدا پسپۆرانی جوانكاری ئەو ڕۆڵە دەبینن كە بۆ هەر وەرز و كاتێك چ جۆرە مۆدەیەك ئامادە بكەن تا ببێتە مۆدەی سەردەم و بۆ گشت خانمان و سوودی لێوە ببینن، لەگەڵ هەر وەرزێك چەندین ئێكسسواری جوان دەردەكەون، ئەوانەی جێگەی بایەخن و بە بەردەوامی دەپۆشرێن، بریتییە لە(گوارە)، كە ئێكسسوارێكی سەرەكییە و بەردەوام شوێنی دیارە و دەردەكەوێ.
لەم وەرزەدا جوانترین مۆدەكانی گوارە، دەبێتە مۆدەیەكی سەرەكی و جوان كە ئەویش گوارەی ورد و بچووكە. بەمەش دەتوانین سوودێكی گەورە وەربگرین لەو ئێكسسوارە ناسكە، كە مانایەكی سادە و جوان دەبەخشێ، زیاتریش كاتێك لەوەرزی گەرما قژ هەڵدەبڕێ، بۆیە دەكرێ جوانی گوارەكانیش دەربكەوێنین، گرنگی زیاتری گوارە لەشێوەكەیەتی، كە شێوەیەكی بچووك و ڕەنگێكی ناسكی هەبێ، دەبێتە یەكێك لەجوانترین ئێكسسواری گوارە بۆ گشت خانمێك.
Top