جوانترین تەسریحەی تێكەڵی لە نێوان لوول و خاو

جوانترین تەسریحەی تێكەڵی لە نێوان لوول و خاو
هەر مۆدەیەك لەبواری جوانكاری، شێوەیەكی تایبەت بەخۆی دەبێ، لەكاتێكدا جوانی ستایل پابەندە بەو شێوەیەی كە كاری لەسەر دەكرێ، وەك شێوازێك لەجوانی كە ئاڕاستە و مەبەستدار بێ، واتە لەپێش وەختە هەڵبژێردراو بێ و بتوانرێ مۆدەیەكی جوانی خۆی ببینێ، یەكێك لەو لایەنە گرنگانە بریتییە لەستایلی تەسریحەی قژ، كە هەر تەسریحەیەك جوانییەكە بۆ خۆی، بەڵام دەتوانین جوانییەكی ڕەها بەدی بكەین لەتەسریحەیەكی جوان و خنجیلانە كە جێگەی نمایشێكی باشی هەبێ. ئەو جۆرە تەسریحەیە دەبێتە یەكێك لەجوانترین تەسریحەكانی ئێستا، كە بەپێچەوانەی مۆدەكانی پێشووە، چونكە لەپێشەوە شێوەی سەرحە و لەدواوەش ستایلی بۆ داندراوە، كەچی مۆدەی پێشوو لەپێشەوە چەندین تەسریحەی بۆ دانراوە و كەچی لەدواوە سەرح و خاو دەبێتەوە. ئەو تەسریحەیە جوانترین و شایستەترین مۆدەیە، كە دەكرێت بۆ گشت شوێنێك و كاتێك ئەو تەسریحەیە دابنرێ، جوانی ئەو تەسریحەیە لەڕوواڵەتی دانانی تەسریحەكەیە، كە لەپێشەوەی سەرەوە بەرەو دواوە بەسادەیی دەچێ، لەناوەڕاستی سەر واتە لەبەشی سەرەوە، بەكەزیەكی ناسك سەر دادەپۆشێ، پاشان لەخوارەوەش بەچەندین نەخشی جیاواز دەبێ، بەڵام زیاتر تەسریحەی لوول بۆی بەكاردەهێنرێ كە ئەوەش وادەكات دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەبێ.
Top