ستایلی قات و بیجامای قوماش بۆ جلوبەرگی ماڵەوە

ستایلی قات و بیجامای قوماش بۆ جلوبەرگی ماڵەوە
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و بەسەر چوونی جلوبەرگی پێشوو كە بۆ وەرزی سەرما هەبوو، دەكرێ گۆڕانكاری لەسەر مۆدەی گشت جلوبەرگەكان ئەنجام بدەین، ئەمەش پێویستی بەكاری تازە هەیە، لەگەڵ دۆزینەوەی ستایلێكی تازە بۆ جلوبەرگی دەرەوە و ماڵەوە، كە جێگەیەكی گرنگی هەیە لەبایەخدان بەمۆدە و ستایلی جلوبەرگ. لەڕێگەی مۆدەی تازەوە جوانترین مۆدەكانی تازە دەكرێ سوودیان لێوە وەربگرین، كە زیاتر شێوەی كچان لەماڵەوە جوانتر دەكەن و مۆدەی پێشووش بەرەو ستایلی تازە ڕێگە دەگرێ، لەكاتێكدا جلی ماڵەوە جێگەی گرنگتر و بایەخی زیاترە، چونكە جلوبەرگی ماڵ، زیاتر دەپۆشرێ لەبەرانبەر جلوبەرگی دەرەوە. مۆدەكانی پێشوو زیاتر تراكسووت و جلی ئەستوور دەپۆشران بۆ ماڵ و كاتی نووستن، كەچی ئەو ستایلە تازەیە گۆڕانكاری بەسەردادێ و لەقوماشی ئەستوورەوە بۆ قوماشی تەنك دەگۆڕێ، لێرەشدا جوانترین مۆدەكان بۆ ئەو لایەنە دەبێتە قوماشی سادە، كە جلوبەرگی ماڵەوە و جلی خەوی لەسەر دروست دەكرێ، واتە قات و بیجامای قوماش، لەگەڵ ئەوەی جوانییەكی نەرمی هەیە، هەروەها كەشێكی خۆشت پێدەبەخشێ لەكاتی جووڵەكردن و خەوتن.
Top