شێوەیەك بۆ برۆت هەڵبژێرە!

شێوەیەك بۆ برۆت هەڵبژێرە!
گرنگی ماكیاژ و ئاگاداربوون لەڕێوشوێنی مەبەست بۆ جوانتركردنی هەر بەشێكی جەستە، پێویستی بەگرنگیدانێكی تایبەت هەیە، لەكاتێكدا زۆربەی خانمان ئاگاداری ئەو لایەنە نین، چونكە دەبێتە ڕێگەیەك بۆ جوانییان كاتێك بەهەنگاوێكی بچووك دەتوانن گەورەترین جوانی بەدەست بهێنن. یەكێك لەدیارترین بەشەكانی جوانی ڕووخسار، بریتییە لە(برۆ)، كە دیمەنێكی بەرچاو و تەنانەت هەر هەڵەیەك لەبرۆ دەبێتە هۆی ناشیاو بوون لەجوانی ڕووخسارت. گرنگترین لایەن لەجوانی برۆی چاو، ئەوەیە بزانی چ جۆرە مۆدەی برۆیەك هەڵبژێری كە لەگەڵ ڕووخسارت بگونجێ و دیمەنێكی جوانت پێببەخشێ، كە شێوازەكانی برۆ لەگەڵ هەر یەكێكدا دیمەنێكی خۆی هەیە، تا بتوانین شێوازێكی شایستە دابین بكەین لەجوانی برۆ، شێوازەكانی برۆی ئێستا ئەمانەن: كەوانە – شێوەی مانگ – بازنەیی – برۆی پڕ- برۆی باریك – شێوەی هەشت و شەش – برۆی ڕاست و چەندین مۆدەی دیكەش هەن، مۆدەكانی ئێستای برۆ بریتییە لەبرۆی (راست و شێوەی شەش) واتە لەسەرەتاوە بەرەو سەرەوە دەچێ و دواتر دەشكێتەوە بەرەو خوارەوە، ئەمەش واتە شێوەی ژمارە شەشی كوردی دەردەخات. لەگەڵ ئەوەشدا مۆدەیەكی دیكەش هەیە كە تاتۆ دەكرێ و ئەمەش دەكرێ بەئاسانی مۆدەكەی بگۆڕدرێ و مۆدەیەكی دیكەی بۆ دابنرێ.
Top