جوانی مامز و ئاسك لەكوردستان

جوانی مامز و ئاسك لەكوردستان
مامز یان ئاسك وەك گیاندارێكی چیایی ناوچە شاخاویەكانە و یەكێكە لەگیاندارە هەرە جوان و سەرنجڕاكێشەكان و جوانیەكی سەرسوڕهێنەری بەسروشت بەخشیوە و ئەوەی مامز لەگیاندارەكانی تر جیا دەكاتەوە خێرایی ئەو گیاندارەیە كە هەر بازێكی نزیكەی زیاتر لە(4) چوار مەتر دەبێت و دەتوانێت خۆی لەچنگی گیاندارە دڕندەكان ڕزگار بكات.
لەكوردستانیش چەند جۆری ئاسك بوونی هەیەو بەسروشتی لەناوچە چیایەكان دەژین، ئاسك لەكورستان لەدەڤەری بارزان و دەربەندیخان و لەدەشتی هەولێریش لەناوچەی قەرەچووغ بوونی هەیە، بەهۆی وشكە ساڵیەوە نزیك دەبنەوە لەئاوەدانی و بەمەش دەبن بەنێچیری مرۆڤەكان و ڕاوچییەكان ڕاویان دەكەن، بەرە بەرە بەرەو نەمان دەچێت، گۆشت و پێستەی مامز زۆر گرانبەهایە و گۆشتەكەی تامێكی زۆر نایابی هەیە و پێستەكەشی بۆ دەیان مەبەستی گرنگ بەكاردێت، تەنانەت هەندێكیان پێستیان وشك دەكرێنەوە و وەك دیمەنێكی جوان دادەنرێ لەماڵ و دیوەخانەكان.
مامز گیاندارێگی ڕووەك خۆرەو لەسەر لەوەڕ و گژوگیای سروشتی دەژی، هەندێ جاریش كە ماڵی دەبێت خواردنی تایبەتی پێدەدەن، شاخەكانی مامز بەپێی جۆرەكەی دەگۆڕێت و لەجۆرێكەوە بۆ جۆرێكیتر جیاوازە، هەیانە درێژ و لوولە، هەیانە ڕاست و كورتە ئەوەی جێی باسە هەندێ جار وەك هەر گیاندارێكیتر لەنێو خۆیاندا بەگژیەكدا دەچن و شاخەكانیان دژ بەیەك بەكار دێنن و شەڕ دەكەن، ئەمەش یان شەڕێكی ڕاستەقینەیە یان گەمە لەگەڵ یەكتردا دەكەن.
Top