قژێك لە گوریس بەهێزترە

قژێك لە گوریس بەهێزترە
لەژمارەی پێشوودا، هەواڵێكمان بڵاوكردەوە لەسەر پیاوێك بەلووتی ئوتۆمبێلێكی ڕاكێشا بۆ ماوەی (10) مەتر و لە(20) چركەدا، ئەویش پیاوێكی وڵاتی چین بوو، وەك ناسراوە وڵاتی چین بەوڵاتی سەیر و سەمەرە ناسراوە، كەچی وادیارە خانمێكی دیكە دەیەوێ كێبڕكێ لەگەڵ ئەو پیاوە بكات و ئەویش ئوتۆمبێل ڕابكێشێ، بەڵام ئەوەی خانمەكە بەلووتی نا، بەڵكو بەقژیەوە، ئەو ئافرەتە ناوی (زو هویگۆن)ە و توانی تەنیا بەقژی دوو ئوتۆمبێل ڕابكێشێ كە كێشی هەردوو ئوتۆمبێلەكە (4500) كیلۆگرام بوون، ئەمەش لەئاهەنگێكی ساڵانەی تایبەت بەهەرێمی لیاونیگی وڵاتی چین، كاری ئەو كچە ژمێریارییە و لەتەمەنی (13) ساڵیدا ئوتۆمبێلێكی بچووكی ڕاكێشاوە بەقژی، بەنیازە لەداهاتووشدا ژمارەی ئوتۆمبێلەكان بكات بە(3) ئوتۆمبێل تاوەكو بەقژی ڕایبكێشی.
Top