بەهێزترین كچی جیهان

بەهێزترین كچی جیهان
لەلای خۆمانەوە كچان بەناسكی و نەرمی ناسراون، كاتێك كارێكی قورس دەكەن، پێیاندەگوترێ ئەوە كاری ئێوە نییە و قورسە، بەڵام وادیارە ئەو كچە لەوڵاتی ئۆكڕانیا دەیەوێ پێچەوانەی ئەو قسانە بوەستێ و بۆئەوەی ببێتە بەهێزترین كچ لەجیهان، ئەو خاتوونە ناوی (فاریا اوكلۆفا)یە و تەمەنی (22) ساڵە، لەو كاتەی (10) ساڵ بووە، توانیویەتی باوكی بەقاچەكانی بەرز بكاتەوە، ئەمەش وایكرد كە گرنگی زیاتر بەهێزی جەستەی بدات و تاوەكو ئەمڕۆ ببێتە یەكێك لەبەهێزترین كچی جیهان. ئێستا تەمەنی (22) ساڵە و تاوەكو دواجار توانی (350) كیلۆگرام بەرزبكاتەوە كە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە و هیچ كچێك ئەو كارەی پێنەكراوە.
Top