كاری دەستی بۆ مەركانەی گوڵ بە مۆم

كاری دەستی بۆ مەركانەی گوڵ بە مۆم
كاری دەستی، لەلای خانمان بەیەكێك لەجوانترین بەهرەكانیان دادەنرێن، تەنانەت كاری دەستی لەلای خانمان زیاتر جوانتر و ڕازاوەتر دەردەچێ، لەوەی كاتێك پیاوان ئەنجامی بدەن، بەم شێوەیە دەكرێ سوودێكی گەورە وەربگرین لەكاری دەستی خانمان، ئەمەش لەو كاتەدا كە هەر خانمێك بیەوێ كارێكی جوان دروست بكات، یەكێك لەو كارە جوانانە دروست كردنی مەركانەی گوڵ بەمۆمە، كە كەرەستەیەكی جوانە و جێگەی گرنگی دەبەخشێ لەماڵ و دەكرێت لەدیكۆرێكی ماڵدا بەجوانییەكی خنجیلانەوە دابنرێت، ئەمەش دەكرێ بەسادەترین ڕێگە دروستی بكەین، ئەویش بەم شێوەیە:
- سەرەتا دوو پەرداخ دەهێنین كە یەكێكیان لەوەی دیكە گەورەتر بێ، لەگەڵ گوڵێكی جوان، گوڵەكە دەخەینە ناو بەرداخە گەورەكە، دواتر بەرداخە بچووكەكەی لەسەر دادەنێن، واتە لەسەر گوڵەكە، پاشان مومێكی بچووكیش دەخەینە ناو بەرداخە بچووكەكە، دواتر دەوروپشتی مۆمەكە بەگوڵی دیكە پڕ دەكەینەوە، بەم شێوەیە جوانترین مەركانەی گوڵ بەمۆممان بۆ دروست دەبێ، كە دەكرێ لەگشت شوێنێك دابنرێ لەماڵدا.
Top