ستایلی كراس بـــــۆ نیشان و مارەبڕین

ستایلی كراس بـــــۆ نیشان و مارەبڕین
لەژیانی خانماندا چەندین بۆنە و یادی تایبەت و گشتی هەن، هەر یەكێكیش پێویستی بەدانانی كاری تایبەت بەخۆیەتی و ئەمەش وادەكات كە لەهەر بۆنەیەكدا كارێكی جوان ئەنجام بدات، یەكێك لەو بۆنە و یادە گرنگانەی لەژیانی خانماندا هەیە، ئەویش ڕۆژی نیشان و مارەبڕینە، بۆیە لەو بۆنانەوە خانمان دەبێ بەو پەڕی جوانی و تەنانەت وەك شازادەیەك دەربكەون، ئەمەش وادەكات كە ببێتە یەكێك لەجوانترین خانمانی بۆنەكەی، زیاتر لەو بۆنە تایبەتانەوە كراس مۆدەیەكی جوانە و تایبەتە، كە دەبێتە جێگەی جوانی و ڕازاوەیی لەبۆ هەر خانمێك. ئەو كراسانەی بۆ بۆنەكانی وەك نیشان و مارەبڕین دەپۆشرێن، دیمەنێكی ناسكیان هەیە، تەنانەت شێوەیەكی بەرچاو و ڕازاوە دەبەخشن، لەم ڕێگەیەدا دەكرێ سوود لەجوانی ڕەنگەكان وەربگرین، ئەو ڕەنگانەی زیاتر بۆ ئەو بۆنانە بەكاردەهێنرێن بریتیین لە: سوور- هەناری- پەمەیی تۆخ- مۆر-وەنەوشەیی، ئەو ڕەنگانە دەبن بەشای ڕەنگەكان بۆ ئەو جۆرە كراسانە، كە جێگەی جوانی و ناسكی خۆی دەنوێنێ. هەروەها شێواز و ستایلی كراسەكە گرنگی خۆی هەیە، ئەمەش بەپێ ئەو كەسە هەڵدەبژێردرێ كە دەیپۆشێ، بەڵام گرنترین شت ئەوەیە كراسەكە بەپێی قەبارە و شێوەی جەستەی خۆتەوە بێ نەوەك گەورەتر یان تەسكتر بێ، كە دەبێتە هۆی شێواندنی جوانیت.
Top