كەلانگوچك یان ئەنگــوستك لەكراسی كوردی

كەلانگوچك یان ئەنگــوستك لەكراسی كوردی
كراسی كوردی، لەگەڵ ئەوەی جلێكی كۆن و كلتورییانەی كوردییە، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ كاری جوانتری بۆ دەكرێ و مۆدەی تازەی دەكەوێتە دەرەوە، ئەمەش وادەكات كە ببێتە یەكێك لەجوانترین جلوبەرگەكان لەناو كوردا، بەم جۆرەی كە گشت كەلوپەل و ئێكسسوار و بەشەكانی كراسی كوردی پێویستی بەجوانكاری و دیمەنێكی ڕازاوەوە هەیە، ئەمەش وادەكات كە ببێتە دیمەنێكی جوان لەجوانی جلی كوردی، بەشێك لەكراسی كوردی كە دەكەوێتە سەر دەست یان ئەو پارچە قوماشەیە كە لەگەڵ جلەكە بەیەكەوەیە و كەچی لەسەر دەست دەوەستێ، پێیدەگوترێ: كەلانگوچك یان ئەنگوستك كە لەزمانی خەڵكەوە ناسراوە. ئەو كەلانگوچكە دیمەنێكی ڕازاوەی هەیە، تەنانەت ئێستا زۆربەی خانمان لەكراسی كوردی بەدی دەكەن و داوای دەكەن، ئەم كەلانگوچكە، دوو سوودی هەیە لەڕووی جوانی و سوودی خۆیەوە، یەكەمیان: كاتێك بۆ جوانی كاری پێدەكرێ، دەكرێ لەسەر دەست بەر بدرێتەوە و بەشێوە شل و نەرمەكەی دیمەنێكی ڕازاوە تۆمار دەكات، سوودی دووەمیشی، لەكاتی ئیش و كاردا، ئەو كەلانگوچكە لەپشت دەبەسترێ ئەمەش خۆش و ئاسان دەبێ بۆ جووڵە كردن و هەستان و دانیشتن.
Top