هەڵـــــبژاردنی ڕەنگ بــــۆ قژ

هەڵـــــبژاردنی ڕەنگ بــــۆ قژ
دانانی هەر مۆدەیەكی بڕینی قژ، یان ئامادەكردنی تەسریحەیەكی تایبەت بۆ قژ، لەگەڵ جوانی و ڕازاوەیی لەمۆدەی قژدا دیاری دەكرێ، گرنگە كاتێك ڕەنگی قژ تایبەت و ئامادەكراو بێ، تەنانەت ڕەنگ كاریگەری خۆی هەیە و دەكرێ سوودێكی گەورە لێ وەربگرین لەجوانی ڕەنگی قژ. هەندێك هەڵە هەن كە دەبێتە هۆی ناشیاوی مۆدەی قژ، كە وادەكات زیاتر دیمەنی ڕووخسارت بگۆڕێ و ئەو جوانییەی خۆت لەدەست بدەی، جوانترین ڕەنگەكان بۆ قژ لەگەڵ وەرزی بەهار ئەو ڕەنگانەن :سوور و قاوەیی تێكەڵ – زەردی لەشێوەی زێڕ – ژێرەوەی قژ لەزەرد و تاڵی سوور لەسەرەوە – تێكەڵی نێوان زەرد و ڕەش كە بەڕەنگێكی تۆخەوە بێ- ڕەنگی ئاگری ئەویش ڕەنگێكی جوانە بۆ قژ لەو وەرزە. هەوڵبدە ڕەنگی قژت بەجوانییەكەوە بێ، چونكە ڕەنگی قژ پابەندە بەڕەنگی ڕووخسارەوە، یان دەكرێ سوود وەربگرین لەگونجاندنی ڕەنگی قژ لەگەڵ ڕەنگی جلەكان، كە دیمەن و شێوازێكی جوان و ڕازاوەی هەیە، بەڵام ئەوە گرنگە كاتێك هەر خانمێك بیەوێ چ جۆرە ڕەنگێك بۆ قژی هەڵبژێرێ بەمەرجێك لەگەڵ شێوەی خۆی بگونجێ و پێی جوانتر بێ.
Top