چـــــۆنیەتی دروستكردنــــی كڵاشی كورد

چـــــۆنیەتی دروستكردنــــی كڵاشی كورد
دروستكردنی كڵاش، كاری بەدەست دروستكردنی پێلاوێكی تایبەتمەندە بەكورد كە بەكڵاش ناسراوە، دروستكردنی كڵاش دەگەڕێتەوە بۆ (500) ساڵ لەمەوبەر جگە لەپیاوان ئافرەتانیش بەشدارن لەدروستكردنی و زیاتر لەناوچەی سلێمانی و دەرووبەری دروست دەكرێ، بەتایبەت لەهەڵەبجە وەك مەڵبەندێكە بۆ دروستكردنی چەند جۆر كڵاشی نایاب، كڵاش لەكۆندا و لەئێستاشدا بەشێوەیەكی بەرفراوان بەكاردێت، لەشۆڕش و ڕاگواستن و كارە قورسەكان وەك كەرەستەیەكی بەهێزی خۆڕاگری تەندروست بەكاریان هێناوە، ئێستا بۆ جوانی و درەنگ تێكچوون و بەمەبەستی تەندروستی بەكاردێت، چونكە لەڕووی تەندروستیەوە هیچ زیانێك بەپشت و جومگەكان ناگەیەنێت و بەهیچ شێوەیەك بۆن پەیدا ناكات، ئەوەش ئەو تایبەتمەندییەیە كە كڵاش لەپێڵاوەكانیتر جیادەكاتەوە، ئەوەی شایەنی باسە ئەو ماددانەی كڵاشیان لێ دروست دەكرێت بریتین لە لۆكەو پەمۆ و پێستی چێڵ و لە40 كاتژمێردا كڵاش دروست دەكرێت، ئەو كاتەش بەپێی جۆری كڵاشەكە دەگۆڕێت و هەندێ جۆری كڵاشی نایاب زیاتر لەپێنج ڕۆژی دەوێت بۆ دروستكردنی.
ئا: رەوەند بەختیار
Top