مەم و زین لەگۆڕیشدا یەكتریان خۆشدەوێت

مەم و زین لەگۆڕیشدا یەكتریان خۆشدەوێت
رەوەند بەختیار
زۆرن ئەو داستانە دڵداریانەی كە تا دنیا ماوە پشتاو پشت دەگێڕدرێنەوەو و بوون بەوێردی سەر زار، بوون بەسیمبول و ئەستێرەی خۆشەویستی و وەفاو یەكبوون و پەیمان بردنەسەر، مەم و زین نموونەی زیندوو و دیاری داستانی خۆشەویستی كوردییە، ئەوەی لەمەم و زین بەدی دەكرێ جیا لەخۆشەویستی و وەفا وئەوین خۆ بەقوربانكردنیشی تێدایەو پەیمان و ڕاستگۆیی ئەوان دوای مردنیش هەر بەردەوام بوو، هەردووكیان لەناو یەك گۆڕ وەك دوو خۆشەویستی هەمیشەیی مانەوە كە لەكوردستانی باكوور نێژراون، هەركاتێك سەیری قەبرو مەزاری ئەو دوو خۆشەویستە دەكەی دنیایەك وێنەی جوانی ڕەنج و ماندووبوون و فیداكاری ئەوین و خۆشەویستیت دێتە بەرچاو كە چۆن بۆیەك ژیاون و لەناو یەكدا تواونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گەورە شاعیری كورد (ئەحمەدی خانی) ئەو داستانەی نووسیوەتەوە و تەنانەت كراوەتە چەندین كتێب و فیلمی تەلەفزیۆنیش.
Top