كراسێك لەقژ

كراسێك لەقژ
بەبۆنەی هاتنی ساڵی (2012)، یەكێك لەدیزانەرانی جلوبەرگ لەوڵاتی ڤێتنام، توانی جوانترین كراس و كڵاو دروست بكات، دوای ئەوەی بیرۆكەیەكی جوانی بۆ هات كە كراس و كڵاو دروست بكات لەمووی قژی مرۆڤ، بەتایبەت قژی كەسایەتییە بەناوبانگەكانی وڵاتەكەی كە (لۆ دونگ و تان لام و نهۆنگ هۆنگ) بوون، دوای ئەوەی هەڵسا بەكۆكردنەوەی قژ و مووی سەری زیاتر لە(450) كەس، تاوەكو مووەكان ببێتە داوێكی درێژ كە نزیكەی ملیونێك مەتر بێ، ئەو خانمە دیزاینەرە ناوی (كیم دو)ە و توانی تەنیا بەدەستەكانی ئەو كراسە سەیر و جوانە دروست بكات، هەروەها قوتابیەك لەوڵاتی بەریتانیا لەشاری كامبریدج، بەناوی (كیری) توانی ملوانكەیەك دروست بكات لەقژی مرۆڤ و كە لەشێوەی تاتۆ دەچێ.
Top