شرێك و فیۆنای بووك و زاوا

شرێك و فیۆنای بووك و زاوا
زۆربەمان فیلمی كارتۆنی (شرێك)مان بینیوە، كە دێوێكی گۆلەو دیمەنێكی ناشیرینی هەیە، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێكی پاك و دڵێكی گەورەی هەیە، لەفیلمە كارتۆنییەكە شازادەیەك هەیە بەناوی (فیۆنا) كە ئەویش شەوانە شێوەی دەبێتە گۆل و لەڕۆژیشدا دیمەنی ئاساییە، زیاتر لەو فیلمە كارتۆنیەدا باس لەخۆشەویستییەكی پاك دەكات لەنێوان شرێك و فیۆنا، ئەوەی سەیرە، خەڵكێكی زۆر لاسایی ئەو دوو ئەكتەرە كارتۆنییە دەكەنەوە، ئەوەتا لەوڵاتی بەریتانیا، خانمێك بەناوی (كریستین ئینگلاند و كەیت گرین)ە، لەڕۆژی هاوسەرگیری خۆیان، شێوەیان كردۆتە سەر شێوەی شریك و فیۆنا، ئەو كوڕە گەنجە كە (44) ساڵە و لەگەڵ خانمەكەی كە (كریستین)ە، لەرۆژی ئاهەنگی بووك و زاوایی خۆیاندا، لەڕەنگێكی سەوز و سەیردا دەركەوتن، كە بووە جێگەی خۆشی و سەمەرەی گشت ئامادەبووان، ئەوەی سەیر بێ نەوەك تەنیا ئەو بووك و زاوایە، بەڵكو كەسانی دیكەش هەن لاسایی شرێك و فیۆنا دەكەنەوە، لەپێش ئاهەنگەكەدا بۆ ماوەی (3) كاتژمێر بووك و زاوا دیار نەبوون، كە خەریكی ئەو ماكیاژەی شریك و فیۆنا بوون.
Top