رێگە و فێڵە سەیرەكانی قۆپیە!

رێگە و فێڵە سەیرەكانی قۆپیە!
قۆپیە وەكو دەزانین شتێكە لای هەندێك لە قوتابیان بە شتێكی خۆش دادەنرێ، هەیە قۆپیە دەكات بۆ خۆشییان بۆ ئازایەتی و شانازی، یان هەیە بۆ دەرباز بوون لە تاقیكردنەوە ئەو كارە دەكات، ئەو بەزمە نەوەك لای خۆمان، تەنانەت لە گشت جیهان هەیە، لە وڵاتی چین دوای ئەوەی رێژەیەكی زۆر لە قوتابیان قۆپیە دەكەن، بە تایبەت قوتابیانی كچ لەو وڵاتە، بۆیە چەندین رێگەیان بۆ دادەنێن تاوەكو لەو لایەنە دوور بكەونەوە، یەكێك لەو رێگەیانە بریتییە لە دانانی (كارتۆنێك لەسەری قوتابیەكان، مەبەست لەوە تاوەكو كەسەكانی تەنیشت خۆیانەوە نەبینن، یان وایانكردووە كە قوتابیە كچەكان بە رووتی بێن بۆ ژووری تاقیكردنەوە لە ترسی شاردنەوەی قۆپیەكان لەناو جەستەیاندا)، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی كچانی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر ئەو مامەڵە كردنەی بەرامبەریان.
Top