چوارخوشكە جمكەكە هەر بەیەكەوەن

چوارخوشكە جمكەكە هەر بەیەكەوەن
بیست و یەك ساڵ پێش ئێستا چوار كچی جمك لە وڵاتی كوریا لەدایك دەبن، شێوەی چوار كچەكان وەكو یەكن، دوای ئەوەی هەر چواریان گەورە دەبن بەیەكەوە خوێندن تەواو دەكەن و دەبن بە یاریدەری پزیشك لە نەخۆشخانەیەكی ئەو وڵاتە.
ئەو چوار كچە ناویان (سیونگ – میونگ – شیونگ – هیونگ)، كە هەر چواریان بەیەكەوە لە دایك بوونە و تەنیا چەند چركەیەك جیاوازی هەیە لە نێوانیان، كەچی ئەمڕۆش بە خۆشیەوە هەر چواریان لەگەڵ یەكتر كاردەكەن لە هەمان بەش و نەخۆشخانەدا. بەمەش دەبن بە سەیرترین چوار نوشداری جمك كە پێكەوە كار دەكەن!
Top