ئەمڕۆ بەدواوە بڕیارەکەی ئەمریکا دژی نەوتی ئێران دەچێتە بواری جێبەجێکردن
رۆژی 22-4-2019، ئیدارەی ئەمریکا بڕیاری لێبووردن لە چەند وڵاتێک بۆ کڕینی نەوتی ئێران، هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-5-2019، بڕیارەکەی ئیدارەی ئەمریکا بە کۆتایی هێنان بە لێبووردن لە هەشت وڵات، کە هەموویان لە کیشوەری ئاسیان، دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بەپێی بڕیارەکە، لەمڕۆوە هیچ وڵاتێک ناتوانێ نەوتی ئێران بکڕێت و لە ئەگەری کڕینیشی، رووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە.
لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری سەپاندنی سزای کەرتی نەوت و وزەی بەسەر ئێراندا سەپاند، بەڵام هەندێک وڵاتی لەو سزایە بە شێوەیەکی کاتی بەخشی کە تێیدا هەریەک لە وڵاتانی عێراق و تورکیای گرتەوە.
باسنيوز