رۆحانی: چەند مانگی داهاتوو ئەمەریکا دەیبینێت ئێمە هەر نەوتی خۆمان دەفرۆشین

رۆحانی: چەند مانگی داهاتوو ئەمەریکا دەیبینێت ئێمە هەر نەوتی خۆمان دەفرۆشین
حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران بەردەوامی دەدات بە فرۆشتنی نەوتەکەی و ئەمەریکاش ئەمە بە چاوی خۆی دەبینێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 30/04/2019، رۆحانی لە رێگای تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "بڕیاری ئەمەریکا بۆ سفرکردنی هەناردەی نەوتی ئێران هەڵەیە و ئێمە ناهێڵین ئەو بڕیارە جێبەجێبکرێت".

راشیگەیاند: "لە چەند مانگی داهاتوو، ئەمەریکییەکان دەبینن کە ئێمە هەر نەوتەکەی خۆمان هەناردە دەکەین".

سەرۆکی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەمەریکا رێگایەک لە ئێران دابخات، تاران رێگایەکی دیکە بەکار دەهێنێت.

ئەمەریکا بڕیارداوە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر بەرمیل کەمبکاتەوە و هەڕەشەش لە وڵاتانە دەکات کە بازرگانی نەوت و وزە لەگەڵ تاران دەکەن، ئێرانیش سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی رابردوو.




K24
Top