حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ : فرۆشتنی نه‌وتی ئێران هیچ كاتێك له‌ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه‌ كه‌متر نابێته‌وه‌

حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ : فرۆشتنی نه‌وتی ئێران هیچ كاتێك له‌ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه‌ كه‌متر نابێته‌وه‌
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت: "فرۆشتنی نه‌وتی ئێران هیچ كاتێك له‌ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه‌ كه‌متر نابێته‌وه‌".

حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران له‌ تویته‌ره‌وه‌ نوسیوویه‌تی: "ئاستی هه‌نارده‌ و فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، په‌یوه‌سته‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌كانه‌وه‌‌ نه‌ك موزایه‌داتی سیاسی دۆناڵد تره‌مپ و مایك پۆمپیۆ. بۆیه‌ هیچ كاتێك ئاستی فرۆشتنی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئێران بۆ كه‌متر له‌ ملیۆنێك به‌رمیل دانابه‌زێت".

رۆژی دووشه‌ممه‌ 22/4/2019ـی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "كۆتایی به‌ به‌خشینی ئه‌و 8 ده‌وڵه‌ته‌ هاتووه‌ كه‌ پێشتر له‌ كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشرابوون، ئامانجیش ئه‌وه‌یه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نرێته‌ ئاستی سفر. له‌ رێككه‌وتی 2/5/2019 به‌دوا‌وه‌ هه‌ر وڵاتێك به‌رده‌وام بێت له‌ كرینی نه‌وتی خاوی ئێران، رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه‌".





K24
Top