زەریف، بەرەو ئەمریکا، بەڕێ کەوت

 زەریف، بەرەو ئەمریکا، بەڕێ کەوت
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات.



سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 23-4-2019، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو شاری نیویۆرک لە ئەمریکا، بەڕێ کەوت.



لە نیویۆرک، محەمەدجەواد زەریف بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر ناونیشانی ”رۆژی جیهانی بۆ فرەیی دیپلۆماسی لەپێناو ئاشتی“ دەکات، کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە 24-4-2019، ئەنجام بدرێت.



کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ژمارە 73ـی رۆژی 20-12-2018، بڕیاری دیاریکردنی رۆژی 24ـی نیسانی وەک ”رۆژی جیهانی بۆ فرەیی دیپلۆماسی لەپێناو ئاشتی“.
Top