ئەمریکا: هەر وڵاتێک نەوتی ئێران بکڕێت سزا دەدرێت
لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، "سەرۆک دۆناڵد ترامپ بریاریدا ماوەی بەخشینی وڵاتان لە سزاکانی سەر ئێران کە لە مانگی پێنج کۆتایی دێت درێژ نەکاتەوە".
ڕوونیشکراوەوە، "مەبەست لە بڕیارەکە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە بە تەواوەتی و نەهێشتی سەرچاوە سەرەکییەکانی رژێمە".
لەمبارەیەوە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەر وڵاتێک نەوتی ئێران بکڕێت، سزا دەدرێت، هاوپەیمانەكانیشمان هاندەدەین، پشت بە جێگرەوەی تر ببەستن بۆ نەوتی ئێرانی".
لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری سەپاندنی سزای کەرتی نەوت و وزەی بەسەر ئێراندا سەپاند، بەڵام هەندێک وڵاتی لەو سزایە بە شێوەیەکی کاتی بەخشی کە تێیدا هەریەک لە وڵاتانی عێراق و تورکیای گرتەوە.
باسنيوز