50 ئه‌فسه‌ری سوپای توركیا دەستگیر دەكرێن
ئەو ئەفسەرانە تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوەته پاڵ كه به نهێنی كاریان بۆ بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كردووە، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ش له توركیا به تیرۆریست ناسێندراوە و گوایە بەرپرس بووە لە كودەتا سەربازییەكەی توركیا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه كە داواكاری گشتیی ئه‌نكه‌را بڕیاری داوه 50 ئه‌فسه‌ری سه‌ر به ده‌زگای سه‌ربازی توركیا ده‌ستگیر بكرێن، چونكه به نهێنی گوێیان له ته‌له‌فۆنه‌كانیان راگیراوه و ده‌ركه‌وتووه نهێنی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌گوازنه‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كە 35 له‌و ئه‌فسه‌رانه ئێستە له كه‌رتی سه‌ربازی كار دەكەن و پۆستیشیان هه‌یه، بۆیه ده‌ستگیر ده‌كرێن و دوای دادگاییكردنیان بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسیان له‌ناو ئه‌و كه‌رته‌دا ده‌درێت.
باسنيوز