داعش ویلایەتێک لە کۆنگۆ دروست دەکات

داعش ویلایەتێک لە کۆنگۆ دروست دەکات
رێکخراوی تیرۆریستی داعش ویلایەتێک لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی لە ناوەڕاستی ئەفریقیا، دروست دەکات.

رۆژی سێشەممەی رابردوو تەقینەوەیەک لە گوندی کەمانگۆ لە کۆنگۆی دیموکراتی لەنزیک سنووری ئۆگەندا رووی دا و بووە هۆی کوژرانی هەشت سەربازی کۆنگۆیی.

ئەمڕۆ شەممە 20-4-2019، داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند.

جگە لە خستە ئەستۆی تەقینەوەکە، داعش دروستکردنی ویلایەتی ناوەڕاستی ئەفریقیای رێکخراوەکەی لە کۆنگۆی دیموکراتی، راگەیاند.









باسنيوز
Top