تەقینەوەیەک پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند
لەمبارەوە تۆڕی میدیایی (BBC) لەزاری نوسرەت ڕەحیمی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانەوە بڵاوی کردووەتەوە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2019.4.20 بە کاتی ئەفغانستان تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوروبەری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و تەکنۆلژیا ڕووی داوە.
باسی لەوەش کردووە پاش تەقینەوەکە دەنگی تەقەش بیستراوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئەفغانستان لە ناوچەی "موزدحم" لە ناوەندی شاری کابۆل هەڵکەوتووە.
هەتا ئێستا لەبارەی ڕێژەی قوربانییەکان و ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوەیە وردەکاریی زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.
باسنیوز