کەسێک بە گومانی هەوڵدان بۆ سووتاندنی کەنیسەیەکی نیویۆرک دەستگیر دەکرێت

کەسێک بە گومانی هەوڵدان بۆ سووتاندنی کەنیسەیەکی نیویۆرک دەستگیر دەکرێت
کەسێک بە گومانی هەوڵدان بۆ سووتاندنی کەنیسەی کاتدڕائیی نیویۆرک دەستگیر دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-4-2019، ئەو کەسە لە نزیک کاتدڕائیی نیویۆرک بە چوار بتڵ بەنزین و دوو چەرخی ئاگر هەڵکردن، دەستگیر کراوە.

کەسەکە، کە خەڵکی نیوجێرسییە لە ئەمریکا، لەو کاتەی ویستوویەتی بچێتە ناو کەنیسەکەوە دەستگیر کراوە و پۆلیس گومانی ئەوەی هەیە، کە ویستوویەتی کەنیسەکە بسووتێنێت.

پێشتر لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 15-4-2019، ئاگرێکی گەورە لە کەنیسەی نۆتردام (کاتدڕائیی پاریس) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کەوتەوە و بووە هۆی وێرانبوونی کەنیسەکە بە تەواوی، کە بە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی جیهان دادەنرا.










باسنيوز
Top