سووریا رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە

سووریا رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە
سەرەڕای شەڕی ناوخۆیی، سووریا رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە و هەڕەشە لەسەر جووڵەی خەڵکەکەی دەکات.

رۆژنامەی (وەتەن)ی سەر بە رژێمی سووریا لەزاری سەرچاوەکانی وەزارەتی نەوتی رژێمەکەی ئاشکرای کردووە، کە لە 15-10-2018ـەوە یەک تانکەری سووتەمەنیش نەگەیشتووەتە سووریا.

لە ناوەڕاستی مانگی 10 ساڵی رابردووەوە، ئێران هەموو هاوکارییە داراییەکانی بۆ رژێمی سووریا راگرتووە و بووەتە هۆی ئەوەی رژێمی سووریا توانای دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وڵاتەکەی نەبێت.

رۆژنامکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سووریا رۆژانە پێویستی بە هەشت ملیۆن دۆلارە بۆ دابینکردنی چوار ملیۆنو 500 هەزار لیتر بەنزین، شەش ملیۆن لیتر گازوایل و یەک هەزار و 200 تۆن گازی سروشتی.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.












باسنيوز
Top