ئێران سعوودیه به بڵاوكردنه‌وه‌ی "كوللـه" تۆمه‌تبار ده‌كات
سه‌عید موعین، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه كشتوكاڵییه‌كان و پاراستنی رووه‌ك، به ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی رایگه‌یاند، سعوودیه شه‌ڕانگێزانه مامه‌ڵه ده‌كات و رێگه‌ی داوه ره‌وه كوللـه به‌ره‌و پارێزگاكانی ئێران بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنیان بدات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شاره‌زایه‌كی بواری كشتوكاڵ، به‌ناوی فه‌رهاد تاڵشی، به رۆژنامه‌ی "كه‌یهان"ی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه، هێرشی كوللـه، ده‌ردێكی كشتوكاڵی گشتییه و په‌یوه‌ندی به سعوودییه‌وه نییه و ئه‌و وڵاته ناتوانێت رێگری لێبكات.
تاڵشی روونیده‌كاته‌وه، كوللـه‌ی بیابان، به گشتی له خاكی گونجاوی خۆی و باراناوی و شێ‌دار په‌یدا ده‌بێت، وه‌كو سوودان و میسر، نه‌ك بیابانه‌كانی سعوودیه، به‌رپرسه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌شی به "نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار" وه‌سف ده‌كات، كه سعوودیه‌ی به‌و كاره تۆمه‌تبار كردووه.
شه‌ش پارێزگای ئێرانی سه‌ر كه‌نداو، رووبه‌ڕووی هێرشی كوللـه بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا پارێزگاكانی ئێران، كاریگه‌ریی لافاوه‌كانی ئه‌مدواییه‌یان له‌سه‌ر ماوه و پێشبینی ده‌كرێت، زیانه‌كانی بگه‌نه 13 ملیار تومه‌ن.
K24