سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا دەستی لەکار کێشایەوە

 سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا دەستی لەکار کێشایەوە


شارل میشل، وەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لە پەرلامی ئەو وڵاتە ڕای گەیاند، بەهۆی کشانەوەی لایەنە میللییەکان و پرسی جاڕنامەی کۆچبەران واز لە پۆستەکەی دەهێنێت.



بەپێی زانیاریی میدیاکان، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لە حاڵێکدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە کە لایەنە نیشتمانییەکانی "فلاندەر" بەمدواییانە لە حکوومەت کشاونەتەوە. شارل میشێل، لە هەمبەر ئەندامانی پەرلەماندا ڕای گەیاند: "من بڕیارم داوە لە پۆستەکەم بکشێمەوە و بەتەمام دەستبەجێ نامەی دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی پادشا بکەم".



کۆشکی پاشایەتیی بەلجیکا شەوی سێشەممە ڕای گەیاندووە تاکوو ئێستا پاشای ئەو وڵاتە لەبارەی قەبووڵکردنی داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیری هیچ بڕیارێکی نەداوە.



لایەنە نیشتمانییەکانی بەلجیکا دە ڕۆژ لەمەوبەر لە هاوپەیمانێتیی بەلجیکا کشانەوە. وەزیرانی ناوخۆ، دارایی، بەرگری و کۆچبەران لەناو حزبی میللیی ئەو وڵاتە بوون.



سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لە کاتێکدا دەستی لەکار کێشاوەتەوە کە حزبە چەپەکانی ئەو وڵاتە هەڕەشەیان کردبوو پرسی لێپرسینەوەی حکوومەتی شارل میشێل لە پەرلەمان دەخەنە بەرباس.



حزبی میللیی بەلجیکا بەهۆی کێشە و ململانێ لەبارەی واژۆی جاڕانامەی کۆچبەران لە حکوومەت کشاونەتەوە. یەکشەممەی پێشوو هەزاران کەس لە برۆکسێل، پایتەختی بەلجیکا، بەهۆی دژایەتی لەگەڵ پەیماننامەی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان دایە خۆپیشاندان.



هەموو 193 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (جیا لە ئەمریکا) مانگی ژوئەن لەبارەی جاڕنامەی کۆچبەران گەیشتە ڕێککەوتن و ڕێکەوتی 2018.12.10 هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ جاڕنامەی مافی مرۆڤ بە واژۆی 164 وڵاتەوە بە فەرمی جاڕنامەی کۆچبەرانی بڵاو کردەوە کە ئامانج لەو جاڕنامەیە ڕێکخستنی یاسایی پرسی کۆچبەری و پێشگیرییە لە کۆچی نایاسایی و قاچاخی مرۆڤ




باسنيوز
Top