شانشینی سعودیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی حەجی هاووڵاتییانی ئێرانییەوە، رێککەوتنێک واژۆ دەکەن.

شانشینی سعودیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی حەجی هاووڵاتییانی ئێرانییەوە، رێککەوتنێک واژۆ دەکەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە شاندی حەجی سعودی و ئێرانی لە شاری مەککە دەستیان بە کۆبوونەوەکانیان کردووە و رۆژی سێشەممە 18/12/2018 رێک کەوتوون.



لە کۆبوونەوەکاندا، شاندی حەجی هەردوو وڵات تاوتوێی چۆنێتیی گەشتی هاووڵاتییانی ئێرانییان کردووە بۆ سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج و هەردوولا پابەندیی خۆیان بە چارەسەرکردنی کێشەکان، دەربڕیوە.



ئێران، کە رێبەرایەتیی شیعەمەزهەبەکانی جیهان دەکات و سعودیە، کە رێبەرایەتیی سوننەمەزهەکانی جیهان دەکات، رکابەرییەکی توندی یەکتری دەکەن و هاووڵاتییانی ئێرانی بەهۆی ئەو ناکۆکییانەوە، ناتوانن بەشێوەی ئاسایی سەردانی مەککە و مەدینە بکەن.




باسنيوز
Top