سێ وڵات لەبارەی دۆخی سوریاوە کۆدەبنەوە
بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە هەریەکە لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا و مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرا لە نوسینگەی ژنێڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی ستیڤان دی میستور، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا بەڕێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە قۆناغی راگوزەری سیاسی لە سووریا، پێشنیار کرابوو سەرلەنوێ دەستووری ئەو وڵاتە بنوسرێتەوە.
لە کانوونی دووەمی 2018 دا و لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیدا، لایەنەکانی سووریا و نوێنەرانی رووسیا،ئێران، تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاریان دا لیژنەیەکی دارشتنەوەی دەستوور پێکبھێنن.
ئەو لیژنەیە کە لە 150 کەس پێکدێت، 50 کەسیان لە ئۆپۆزسیۆنی سووری و 50 کەسی دیکەش لە لایەنی سووری پێک دێن و دی میستوراش ٥٠ کەسی لە رۆشنبیر و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکدەھێنێت
خەندان