وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە ئەنقەرە زیاتر لە 40 کەسی کردە قوربانی

 وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە ئەنقەرە زیاتر لە 40 کەسی کردە قوربانی
بە گوتەی بەرپرسانی ئەنقەرە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2018.12.13 لادانی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی و پێدادانیان لەگەڵ شەمەندەفەری چاودێر لەو شارە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس و هاوکات 43 کەسی دیەکش بریندار بوون.



لەمبارەوە واسیپ شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە بۆ لە لێدوان بۆ میدیاکان ڕای گەیاندووە: "ئەو ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە شەمەندەفەری چاودێر و کۆنترۆڵی ڕێگاکان لەگەڵ شەمەندەفەرێکی دیکە لێکیان داوە و سەرەنجام چوار کەس کوژراون و 43 کەسی دیکە بریندار بوون."



بە گوتەی بەرپرسانی ئەنقەرە ئەو ڕووداوە کاتژمێر 6:30 خولکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەقەرە ڕووی داوە و ئەو شەمەندەفەرە خێرایە، موسافیری پارێزگای قوونیەی پێ بووە.



هەتا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.






باسنيوز
Top