برێت مه‌كگۆرك: تا دامه‌زراندنی هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ له‌ سوریا ده‌مێنینه‌وه‌

برێت مه‌كگۆرك: تا دامه‌زراندنی هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ له‌ سوریا ده‌مێنینه‌وه‌
برێت مەکگۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، تا دامه‌زراندنی "هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ" له‌ پێناو پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا له‌ سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌.

برێت مەکگۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، "هێشتا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانمان به‌رده‌وامدن له‌ دژی داعش، و بوونی داعشیشمان بۆ له‌سه‌دا یه‌ك كه‌مكردووەته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی دوای به‌ ته‌واوی پاككردنه‌وه‌ی سووریا له‌ داعش به‌رده‌وامی بده‌ن به‌ پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان.





خەندان
Top