ئەردۆغان: کەس ناتوانێت وانەى دیموکراسی بە تورکیا بڵێت

ئەردۆغان: کەس ناتوانێت وانەى دیموکراسی بە تورکیا بڵێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا لەسەر رووداوەکانى فەرەنسا ڕایگەیاند، "هیچ کەس ناتوانێت وانەی دیموکراسیی، مافی مرۆڤ و ئازادییەکان بە وڵاتەکەمان بڵێتەوە".

ئەمرۆ بەبۆنەى رۆژى جیهانى مافەکانى مرۆڤ، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە ناوەندى گشتى پارتى دادو گەشەپێدان، لە وتارێکدا رەخنەى توندى لەو وڵاتانە گرت کە تورکیایان بە پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ تۆمەتبار کرد.

ئەرۆدغان ڕایگەیاند: " ئه‌وانه‌ی به‌تایبه‌ت ببوونه‌ داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كرده‌كانی گه‌زیدا، (كوێر، كه‌ڕ و لاڵ بوون) به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی پاریس بێدەنگن، ئەو وڵاتانەى رەخنەیان لە تورکیا دەگرت لەکاتى هاتنى بەلێشاوى پەنابەران و داوایان دەکرد سنوورەکان بکرێنەوە، خۆیان وڵاتەکانیان بە تەلى دڕکاوى بەرووى پەنابەراندا داخست.

سەرۆک کۆمارى تورکیا رەخنەى ئاراستەى ئەو وڵاتانە کردووەو پرسیویەتى، کێ داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤە؟ ئێمە یان ئەوان؟، وتوشیەتى لەمەودوا هیچ کەس ناتوانێت وانەی دیموکراسیی، مافی مرۆڤ و ئازادییەکان بە وڵاتەکەمان بڵێتەوە.

سەرۆک کۆمارى تورکیا لە ئێستاوە وەک هەوڵێک بۆ بانگەشەکردنى پارتەکەى تا لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى داهاتووى تورکیادا سەرکەوتن بەدەستبهێنن، هێرشى توند دەکاتە سەر بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپا و تورکیا بە وڵاتێکى دیموکراسى پێناسە دەکات.





خەندان-
Top