دۆناڵد ترامب: خەڵک هاوار دەکات ' ئێمە ترەمپان دەوێت'، فەرەنسام خۆشدەوێت
لە تویتێکدا ترەمپ لەبارەی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا دەڵێت: "رێککەوتنی پاریس لە پاریس کارناکات. خۆپیشاندان و رووبەڕووبوونەوە لە هەموو فەرەنسا هەیە. خەڵک نایەوێت پارەیەکی زۆر بدەن و بچێت بۆ وڵاتی سێهەم".
دەشڵێت: "خەڵک هاوار دەکات 'ئێمە ترەمپان دەوێت'، فەرەنسام خۆشدەوێت".
سەرۆکی ئەمەریکا و ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، پێشتر لەسەر پێکهێنانی سوپایەکی ئەوروپی نێوانیان تێکچووبوو، ترەمپیش خۆپیشاندانەکانی پاریس بە هەل دەزانێت و هەر لە تویتەر بە ماکرۆن دەڵێت، بیرۆکەی سوپای ئەوروپیی لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم سەری نەگرت، بەڵام ئەمەریکا هەمیشە بۆ ئێوە ئامادەبوو.
سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە داوای پارە دەکات و ئاگاداری ئەوروپا دەکاتەوە کە چیدی ئەمەریکا لە جیاتی ئەوروپا پارەی ناتۆ نادات، بەڵکو دەبێت ئەوروپا پارەی زیاتر بدات.
بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس24، 125 هەزار کەس لە سەرتاسەری فەرەنسا بۆ چاکسازی لەبارەی باج و سووتەمەنی هاتوونەتەوە سەر شەقامەکان و 10 هەزار لەوانیش لە پاریسی پایتەختن.
تاکو ئێستا هەزار و 400 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و بەشێکی زۆری مۆزەخانە و شوێنە گەشتیارییەکانی پاریس داخراون.
K24 –