کۆنگرەی لووتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە ڕیاز دەست پیدەکات

 کۆنگرەی لووتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە ڕیاز دەست پیدەکات
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆنگرەی لووتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە ڕیازی پایتەختی سعووددیە دەست پێ بکات و ئەمیری کوێستیش بەشداریی کۆنگرەکە ناکات.



زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە جیا لە ئەمیری کوێت و شای بەحرێنیش تێیدا بەشداری دەکەن، بەڵام میری قەتەر لەباتی خۆی بەرپرسێکی باڵا بۆ کۆنگرەکە دەنێریت.



هەر یەکە لە سوڵتانی عەمان و سەرۆکی ئیماراتیش نوێنەری باڵات خۆیان بۆ کۆنگرەکە دەنێرن.



ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو کەلە وڵاتانی "سعوودیە، ئیمارات، کوێت، قەتەر، بەحرێن و عەمان" پێکهاتووە و ساڵی 1981 دامەزراوە و کۆنگرەی ئەمڕۆ سی‌ویەکەمین کۆنگرەی لووتکەی ئەو ئەنجومەنەیە و هەر سێ ساڵ جارێک سەرۆکایەتییەکی نوێ هەڵدەبێردرێت.



دوای بڕیاری هاتنە دەرەوەی قەتەر لە ڕێکخراوی ئۆپێک دەنگۆی هاتنە دەرەوەی قەتەر لەو ئەنجومەنەش بەهێز بووە و ئەمەش کێشەی لەبەردەم ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو ساز کردووە.




باسنیوز
Top