تیلەرسۆن وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە
ئەمڕۆ شەممەم 8/12/2018، ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بە کەناڵی (سی بی ئێس)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ”من لە ئیکسۆن مۆبیلەوە بە توندوتۆڵی لەسەر کار راهاتووم“، بەڵام دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کەسێکی ”توندوتۆڵ“ نییە.
ریکس تیلەرسۆن هەروەها رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ حەزی بە خوێندنەوە نییە و راپۆرتی وەزارەتەکان ناخوێنێتەوە و گوێ بە وردەکاریی رووباو و باسەکان نادات.
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، کە ترەمپ بەپێی حەزی خۆی هەڵوێست دەردەبڕێت.
ئەو لێدوانەی تیلەرسۆن دوای لێدوانی دۆناڵد ترەمپ دێت، کە ریکس تیلەرسۆنی بە ”گەمژە و تێنەگەیشتوو“ ناوزەد کردبوو.
باسنيوز