ترەمپ بۆ کیم جۆنگ ئون: دوگمەکەی من گەورە و بەهێزترە
سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی سەرۆکی کۆریای باکوور دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، کە دوگمەکەی ئەو گەورە و بەهێزترە.
رۆژی دووشەممە 1/1/2018، کم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور رایگەیاند، کە بەردەوام دوگمەی بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لەسەر مێزی نووسینگەکەیەتی و ئامادەیە بۆ تەقاندن.
دوای ئەو لێدوانەی کیم جۆنگ ئون، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ”منیش دوگمەی ناوەکیم هەیە“.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، کە دوگمەی ناوەکییەکەی ئەو ”زۆر لە دوگمەکەی تۆ گەورە و بەهێزترە و چالاکە“.
ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چەندین گەمارۆیان خستووەتە سەر کۆریای باکوور، بە مەبەستی گوشارخستنە سەر ئەو وڵاتە بۆ راگرتنی تاقیکردنەوە ناوەکییەکانی، کە هەڕەشە لە ئاسایشی جیهان دەکات، بەڵام کیم جۆنگ ئون بەردەوامە لە پەرەپێدان بە چەکە بالیستی و ناوەکییەکانی وڵاتەکەی.
bas news-