ئه‌مریكا 10 وڵات ده‌خاته‌ لیستى پێشێلكارانى ئازادى ئاینیی

ئه‌مریكا 10 وڵات ده‌خاته‌ لیستى پێشێلكارانى ئازادى ئاینیی
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/ 1/ 2018، ناوى 10 وڵاتى خسته‌وه‌ لیستى ئه‌و وڵاتانه‌ى، پێشێلكارى ئازادی ئاینییان تێدایه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، وڵاتى پاكستان خرایه‌ لیستى چاودێریكردنى تایبه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شى "پێشێلكارى مه‌ترسیدارى ئازادى ئاینیی تێدایه‌".


هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ناوى بۆرما، چین، ئیریتیرا، ئێران، كۆریای باكوور، سوودان، عه‌ره‌بستانی سعوودی، تاجیكستان، توركمه‌نستان و ئۆزبه‌كستان له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌دان كه‌ چاودێریی تایبه‌تیان له‌باره‌ى ئازادى ئاینییه‌وه‌، له‌سه‌ره‌.


ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ ئه‌و 10 وڵاته‌ له‌ مانگى ڕابردوو "كانوونى یه‌كه‌م"ـه‌وه‌، خراونه‌ته‌ ئه‌و لیسته‌وه‌.

bas news-
Top