پەرلەمانتارێکی ھەدەپە سزای 16 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

 پەرلەمانتارێکی ھەدەپە سزای 16 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلانی (ھەدەپە)، سزای 16 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

ئیدریس باڵوکەن، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان و نوێنەری شاری دیاربەکر لە پەرلەمانی تورکیا، لەلایەن دادگەی تورکیاوە، سزای 16 ساڵ و ھەشت مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

دادگای تورکیا، ئەو سزایەی بە بیانووی ئەندامبوون، ھەبوونی سۆز، پروپاگەندە بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی، کە مەبەست لێی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەو سزایەی بەسەردا سەپاند.

ئیدریس باڵوکەن، پەرلەمانتاری ھەدەپە، خەڵکی شاری بینگوڵە، پزیشکی دڵ و ھەناوە، نوێنەری شاری دیاربەکرە، زیاتر لە 14 مانگە لە بەندیخانەکانی تورکیا، بەندە.










باسنيوز
Top