ئه‌ردۆگان سیاسەتی وڵاتەكەی به‌رامبه‌ر ئه‌ورووپا دەگۆڕێ
له دوای هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی تهمووز له توركیا، هیچ وڵاتێكی ئه‌ورووپی ئاماده نه‌بووه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سەركۆمار بە فەرمی داوه‌ت بكات. زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ورووپاش هۆكاره‌كه‌ی بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌ردۆگان بۆ دیموكراتی و ئازادی تاك ده‌گێڕنه‌وه. له به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆگان رووی له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد و ده‌ستی خسته ناو ده‌ستی رووسیا بۆ مه‌به‌ستی واژۆكردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی قورس، دیارترینیان مووشه‌كی به‌رگریی (S400) بوو.
رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك) له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، ئەمساڵی 2018 حكوومه‌تی ئاكپارتی ده‌یه‌وێت نێوانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باش بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت هه‌وڵی جیدی بدات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستاندن بۆ ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌ردۆگان داوای كردووه رێكاری ته‌واو بگرنه به‌ر بۆ نزیكبوونه‌وه له وڵاتانی ئه‌ورووپا.
باسنيوز